لە هەولێر.. کۆنفرانسێکى تایبەتى بە پاراستنى کەلتوورى پاراستنى مافى پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان سازکرا

لە هەولێر.. کۆنفرانسێکى تایبەتى بە پاراستنى کەلتوورى پاراستنى مافى پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان سازکرا

لە هەولێر..
کۆنفرانسێکى تایبەتى بە پاراستنى کەلتوورى پاراستنى مافى پێکهاتەکان لە هەرێمى کوردستان سازکرا

ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.4.30، بە ئامادەبوونى د.پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئایدن مەعروف، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان و دیندار زێبارى، بەرپرسى نووسینگەى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و د.عەلى ڕەشید سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە پەرلەمانتار و بەڕێوەبەرى گشتیى و بەڕێوەبەرانى ئەوقاف و فەرمانگەکان، لە هۆڵى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، بەڕێوەبەرایەتى پێکەوەژیانى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بە هەماهەنگى ڕێکخراوى دیدار، کۆنفرانسێکى تایبەتى بە پاراستنى کەلتوور و ڕۆڵى یاساى ژمارە(5)ى ساڵى 2015ی پاراستنى مافى پێکهاتەکان لەهەرێمى کوردستان سازکرد.

کە تێیدا جگە لە وتارى وەزیرى ئەوقاف و پارێزگارى هەولێر و وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان و بەرپرسى نووسینگەى ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان، چەندین بابەتى ترى پەیوەست بەو پرسە لەلایەن ئامادەبووانەوە پیشکەش کرا و گفتوگۆى لەبارەوە کرا.