پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی دەکەین.

وێرای پشتیوانیمان بۆ بەدەستهێنانی مافە رەواكانی کرێکاران و دابینكردن و فەراهەمكردنی ژیان و گوزەرانێكی شایستە بۆیان، داواكارین هەردەم شانبەشانی چین و توێژەكانی دیكەی كۆمەڵگەی كوردستان دەست و بازووی بونیادنان و ئاوەدانكردنەوە و بووژانەوەی هەرێمی كوردستان بن.

لەم بۆنەیەدا، جگە لە ڕێز و پێزانین بۆ ئەرک و ماندووبوون و هێزی بیر و بازووی کرێکارانی کوردستان، وەکو پارێزگای هەولێر لە چوارچێوەی یاسای کار لە هەرێمی کوردستان کە لە ماوەی ڕابردوودا، بەشێک بووە لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری باشترکردنی ژیان و مسۆگەرکردنی مافەکانی کرێکاران لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان و سنووردانان بۆ هەموو جۆرە ستەم و چەوساندنەوەیەکی کرێکاران، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی ماف و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتیدا، دووپات دەکەینەوە.

ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2023.5.1