پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی (WFP ) لە هەولێر كرد
پارێزگاری هه‌ولێر پێشوازی لە بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی (WFP ) لە هەولێر كرد
ئەمڕۆچوارشه‌ممه رێكه‌وتی 3_5_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی لە لاوند محه‌مه‌د عه‌لي قادر بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی (WFP ) لە هەولێر كرد...
له دیداره‌كه‌دا" كه سروه ره‌سول به‌رێوه‌به‌ری ( egcc)ناوەندی هاوبه‌شی قەیرانەکان له پارێزگای هه‌ولێر ئاماده‌یی بوو، وێرای به‌رز نرخاندنی كار‌و چاڵاكیه‌كانی رێكخراوی "ده‌بلیو ئێف پی" هاوكات ستایشی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌شیانی كرد له‌گه‌ل ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای هه‌ولێر. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پارێزگاری هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر رێك و پێكی رایی كردنی ئه‌ركه‌كانیان سوپاسنامه‌ی ڕێزلێنانی پێشکەش كردن.
له‌به‌رامبه‌ردا بەرپرسی ئۆفیسی ڕێکخراوی (WFP ) لە هەولێر" ئه‌و ئاسانكاریانه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر له‌به‌رده‌م كار‌و چالاكیه‌كانیان فه‌راهه‌می ده‌كات به به‌رزی نرخاند‌و به به‌شێكی سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كانیان له هه‌ولێر وه‌سفی كرد.