سه‌رۆكی هەرێم، به‌شدارى له يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد
سه‌رۆكی هەرێم، به‌شدارى له يادى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/5/3 ڕێزدار نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له ڕێوڕه‌سمى ڕۆژى نيشتمانيى ئه‌مه‌ريكادا كرد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه له هۆتێلى ڕۆتانا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، خاتوو باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك، به‌ڕێزان وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق، پارێزگاری هەولێر و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌كی دیکە له به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و ميوانان ئاماده‌ى بوون.