گرد جوتیار... قۆناغی یەکەمی قیڕتاو و كۆنكرێتی شەقامە ناوخۆیییەكانی تەواو بوو
گرد جوتیار...
قۆناغی یەکەمی قیڕتاو و كۆنكرێتی شەقامە ناوخۆیییەكانی تەواو بوو
قۆناغی یەكەمی پرۆژەی قیرتاو و كۆنكرێتی شەقامە ناوخۆیییەكانی گردجووتیار تەوابوو كە بە گوژمەی (364 ملیۆن و 355 هەزار دینار) لەسەر 15٪ـی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانیی هەولێر بە شێوەی بەلێندەرایەتی جێبەجێ كراوە و پێکهاتووە لە 16 کۆلان قیری ستابلایزەر و کۆنکریت كە كۆی گشتی دەكاتە 12 هەزار و 300 مەتر دووجا قیر و 3 هەزار و 140 مەتر دووجا کۆنکریت.
گوندی گردجووتیار كە ئێستا بووەتە گەڕەكێكی شاری هەولێر، گرفتی كەمیی خزمەتگوزارییان هەبوو و تاوەکو ئێستاش حكوومەتی هەرێمی كوردستان، زیاتر لە (1 ملیار و 222 ملیۆن و 475 دینار)ی بۆ پرۆژەكانی ئەم گەڕەكە تەرخان كردووە بۆ دەستبەرکردنی پێداویستییەکانی.
شایەنی باسە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ماوەی كابینەی نۆیەمدا، كە بایەخی لە پێشینەی خۆی بۆ گەڕەكە هەژارنشینەكان داناوە، هەوڵی داوە هەموو خزمەتگوزارییە شایستەكانیان پێ بگات.