لە بەردەم وەزیری ناوخۆ، سێ بەڕێوەبەری ناحییە سوێندی یاساییان خوارد

لە بەردەم وەزیری ناوخۆ، سێ بەڕێوەبەری ناحییە سوێندی یاساییان خوارد

لە بەردەم وەزیری ناوخۆ، سێ بەڕێوەبەری ناحییە سوێندی یاساییان خوارد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.5.4، لە بەردەم ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی د.هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و کاروان کەریم خان، قائیمقامی قەزایی شەقڵاوە بەوەکالەت، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا هەریەک لە شێروان جەلال وسو، وه‌ك بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، سۆران ئەکرەم جەلال، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی دێگەڵە، ڕەزا ئەحمەد وسو، وەک بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە سوێندى ياسايیان خوارد.‏

له‌ ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، وەزیری ناوخۆ و پارێزگاری هەولێر، وێڕایی پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنیان لە ئەرک و پۆستەکەیان بۆ خواستن.