لە ناحییەی ڕزگاری.. بە گوژمەی (414 ملیۆن دینار) دەستکرا دروستکردنی شەقامێكی 30 مەتری

لە ناحییەی ڕزگاری.. بە گوژمەی (414 ملیۆن دینار) دەستکرا دروستکردنی شەقامێكی 30 مەتری


لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و پەرەپێدانی زیاتر سەرجەم گوند و ناحییە و قەزاکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەبێ جیاوازی، لە گەڕەكی شەهیدانی ناحییەی ڕزگاری بە گوژمەی (414 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر دەستکرا بە پرۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتری، کە پێكهاتووە لە شەقامێكی 30 مەتری بەدرێژیی یەك كیلۆمەتر لەگەڵ دانانی قاڵبی كربستۆن.

جێگەی باسە، جگە لەم پڕۆژەیە لە ئێستادا چەندین پرۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری پارێزگای هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.