پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی کاریتاسی ئەڵمانی کرد
پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی کاریتاسی ئەڵمانی کرد
پێنجشەممە 2023.5.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی کاریتاسی ئەڵمانی کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندی میوان سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ ئەو هەماهەنگی و ئاسانکاریانەی لە ئەنجامدانی کارو چالاکییەکانیان پێشکەشیان دەکرێت، پاشان تیشیکیان خستەسەر سەر کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان بە گشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی، هاوکات بە فەرمی بانگهێشتی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ وڵاتی ئەڵمانیا تاوەکو لە نزیکەوە ئاشنای کارەکانیان بێت.
لە لایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی، ئەرک و کاری رێکخراوی ناوبراوی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بەتایبەتی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ئاورەکانی کەمپەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی لەئەنجامدانی کاری خێرخوازی بۆ خواستن.