پارێزگاری هه‌ولێر، پیشوازى لە پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى وڵاتانی ئاسیا کرد
پارێزگاری هه‌ولێر، پیشوازى لە پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى وڵاتانی ئاسیا کرد
ئه‌مرۆ دووشەممە 2023.5.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، لەدیوانى پارێزگا، به‌ئاماده‌بوونی سه‌ردار ئیسماعیل، به‌رێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و لاوان لە وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى و كه‌نعان خه‌یلانی، سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر، پێشوازی له خاتوو مروه قه‌یس خه‌یلانی، پاڵه‌وانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانى عێراق كرد، كه لە پاڵه‌وانییه‌تی وڵاتانی ئاسیا میدالیای زێری بەدەستهێناوە.
لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ناوی پارێزگاى هەولێر و به‌رێوبه‌رایه‌تی وه‌رزش پیرۆزبایی به ده‌ستهێنانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی له یاریزان كرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست و ڕ‌ێزلێنانى پارێزگاى پێشکەشکرد، دواتر جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و كرده‌وه كه وه‌رزش زمانێكی جیهانییه و مایه‌ی خۆشحاڵیشه كه یاریزانانێکى كورد به تایبه‌ت له یارییە تاكه‌كان توانیویەتى سنوره‌كان ببڕێت و ببێتە ئەستێرەیەکى درەوشاوە له وه‌رزش، هەروەها هەموو پشتیوانى و پاڵپشتیەکى پارێزگاى هەولێرى بۆى نیشاندا. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خاتوو مروه، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازیکردن و پشتیوانى و پاڵپشتى کردنى.
جێگەى باسە، مروه قه‌یس خه‌یلانی، یاریزانی گۆره‌پان و مه‌یدانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه و ئه‌گه‌رچی نیشته‌جێ شاری به‌غدایه، به‌ڵام به‌ره‌گه‌ز كورده و هیواخوازه له ئاینده‌دا به‌ناوی كوردستانەوە به‌شداری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان بكات و ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌ناوی كوردستان تۆمار بكرێت.