پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە بەرێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەری ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر کرد

 پارێزگاری هەولێر پیرۆزبایی لە  بەرێوەبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی   قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەری ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر کرد

ئێوارەی دووشەممە 2023.5.8، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، بەمەبەستی پیرۆزبایکردن بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان بۆ دوو پۆستی ئیداری، پێشوازیکرد لە ھەر یەک لە سروە ڕەسول، بەڕێوەبەری ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر کە وەک بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دەست بەکاردەبێت و ئەندازیار ناز جلال، کە وەک بەڕێوەبەری ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای ھەولێر دەست بەکاربێت.

لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر، ڕۆڵ و ماندووبوونی خاتوو سروە، بەڕێوەبەری ناوەندی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێری لە ماوەی ڕابردووی کارکردنی لەسنووری پارێزگای هەولێر بەرز نرخاند و وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی دەستنیشانکردنی لە پۆستی نوێی وەک بەڕێوەبەری گشتیی، تەواوی پاڵپشتی و هوکاری خۆی بۆ دووپات کردەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆخواست، هەروەها پیرۆزبایی لە ئەندازیار ناز جەلال کرد لە پۆستی نوێی و ئومێدی سەرکەوتنی لەکارەکانی بۆ خواست.

هەر لەدیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر دڵنیاشی کردنەوە کە هەردوولایان بە توانا و لێهاتوویی خۆیان لەو پۆستانەدا دەتوانن وەک ئافرەت ڕۆڵی بەرچاوویان هەبێت و ھاوتەریب لەگەڵ کارنامە و ھێڵەگشتیەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە پۆستە ئیداری و کارگێڕییەکان سەرکەوتووبن.