لە هەولێر... ۆرکشۆپێک بۆ ناساندنی سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی بۆ گەڕاوەکانی دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو
لە هەولێر...
ۆرکشۆپێک بۆ ناساندنی سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی بۆ گەڕاوەکانی دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو
ئەمرۆ سێشەممە 2023.5.9، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەلایەن EJCC پارێزگاى هەولێر بە هەماهەنگى ڕێکخراوى ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى (IOM)، ۆرکشۆپێک بۆ بەرێوبەرە گشتیەکان و بەڕێوەبەرى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر سەبارەت بە ناساندنی سیستەمی ڕەوانەکردنی نیشتمانی بۆ گەڕاوەکانی دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو.
لە ۆرکشۆپێکەدا کە هەریەک لە قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەرى ئۆفیسى هەولێرى ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى (IOM) ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر لە وتارێکدا وێڕاى دەست خۆشى لە سەرپەرشتیاران و بەڕیوەبەران، تیشکى خستە سەر ئەو خزمەتگوزارییانەى پارێزگاى هەولێر لە بارەى گەڕەواکانەوە لە دەرەوى وڵات پیشکەشى کردووە، هەروەها ئاماژەى بەوەدا کە لە سەرئاستى هەموو فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان تەواوى هەوڵەکان خراوەتە گەڕ بۆ ئەوەى لە هەموو ڕووێکەوە بتوانرێت هاوکار و هاریکارى تەواوى ئەو کەسانەبن کە لە دەرەوەى وڵات دەگەڕێنەوە زێدى خۆیان.
پارێزگارى هەولێر، لەبارەى هەوڵەکانیان دەست خۆشى لە EJCC پارێزگاى هەولێر کرد و سوپاسى ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى (IOM) کرد بۆ هەموو ئەو پاڵپشتى و هاوکارییەى پێشکەشى پارێزگاى هەولێریان کردووە.
پاشان لە لایەن ژمارەیەک لە پسپۆران، تایبەت بە هەماهەنگى و ڕاهینانى خزمەتگوزارى حکومى و ناحکومى بۆ نیشاندانى باشترین پراکتیزەکان لە جێبەجێکردنى سیستەمى NRM بۆ گەڕەواکەن و گرنگى ئەو سیتەمە و خاوندارییەتى حکومەت و پشتگیرى ڕێکخراوى کۆچى نێودەوڵەتى و هاریکارى نێوان وەزارەت و بەڕیوەبەرایەتیەکان خرایە بەرباس و گفتوگۆى بەشداربووان.