سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، به‌شداری له پیشانگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان کرد
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 2023.5.10، ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سه‌ردانی پیشانگه‌ی پیشه‌سازی و به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كرد، کە تایبه‌ته به به‌رهه‌می خۆراكی، پیشه‌سازیی، پێداویستی پزیشكی و ده‌رمان و كاری ده‌ستی و زیاتر لە 150 كۆمپانیای ناوخۆیی به‌شداریان تێدا کردووە.
له باره‌ی به‌شداری ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له پیشانگه‌کە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگەیاند: "هاتنی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ ئه‌م پیشانگه‌یه، گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه به به‌رهه‌مه خۆماڵیی و ناوخۆییه‌كان".
پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشدا کە سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێم جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه له‌هه‌موو ئاسته‌كانی، حكومه‌ت گرنگی به كوالێتی و به‌رهه‌می خۆماڵی بدات و پارێزگاری له به‌رهه‌می خۆماڵی بكرێت و به‌گشتی ئاسانكاری له‌مباره‌یه‌وه بكرێت.
ڕاشیگەیاند "سه‌رۆكی حكومه‌ت زۆر دڵخۆش بوو كه ساڵ له دوای ساڵ به‌رهه‌مه‌كانمان هه‌مه‌جۆر ده‌بن".
جێگەی باسە، ئەمە یه‌كه‌مین پیشانگه‌یه کە له‌م بواره‌دا له هه‌ولێری پایتەخت به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی سێ رۆژیش به‌رده‌وام.