لەسەر قەڵای هەولێر.. کتێبخانەی خاتوو جۆیس بلۆ کرایەوە

لەسەر قەڵای هەولێر.. کتێبخانەی خاتوو جۆیس بلۆ کرایەوە

لەسەر قەڵای هەولێر..
کتێبخانەی خاتوو جۆیس بلۆ کرایەوە

ئەمڕۆ هەینی 2023.5.12، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئۆلیڤەر دیکۆتیگنس، کونسڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر و پرۆفیسۆر د. کەنداڵ نەزان، سەرۆکی ئەنستتیوتی کورد لە فەرەنسا و عەلی دۆلەمەری، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ڕه‌نسا و ژمارەیەکی دیکە لە مامۆستایانی زانکۆ لە فەڕەنسا، لە سەر قەڵای هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا کونسڵگەری گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر لە پەیمانگای فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک بە ئامادەبوونی خاتوو جۆیس بلۆ وەک ڕێزلێنانێک لەم ئافرەتە کە دامەزرێنەری پەیمانگای کوردیە لە فەرەنسا، کتێبخانەی جۆیس بلۆی کردەوە.

ئەم کتێبخانەیە لە بیرووتی پایتەختی لبنان و دیمەشقی پایتەختی سوریا و عەمانی پایتەختی ئوردن هەیە، وەک ڕێزلێنان بۆ خاتوو جۆیس بلۆ کە ئافرەتێکی ئازاو جوامێرە و دامەزنێنەری پەیمانگای کوردیە لە فەرەنسا، ئەمڕۆ لەسەر قەڵای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیش ئەم کتێبخانەیە کرایەوە.