لە هەولێر... یادی 49 ساڵەی شەهیدکردنی لەیلا قاسم بەرز ڕاگیرا
لە هەولێر...
یادی 49 ساڵەی شەهیدکردنی لەیلا قاسم بەرز ڕاگیرا
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.5.14، بە ئامادبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەشێکی دیکە لە ئەندمانی کۆمیتەی ناوەندی پارتی و سکرتێر و ئەندمانی مەکتەبی سکرتاریەت و لقی هەولێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و خانەوادە و کەس و کاری، ڕێورەسمی یادی 49 ساڵەی شەهیدکردنی لیلا قاسم لە هۆڵی مەکتەبی سکرتایەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەڕێوچوو.
لە ڕێورەسمەکەدا، وێڕای بەرز ڕاگرتنی 49 ساڵەی شەهیدکردنی لەیلا قاسم، چەندین ووتار لە بارەی خەبات و تێکۆشانی شەهید لەیلا پێشکەش کران.