دەستکرا بە قیڕتاوکردنی رێگای دۆڵی سماقووڵی، لەمنزیکانەش دەستدەکرێت بە ڕێگای دۆڵی بالیسان
بەگوژمەی زیاتر لە (8 ملیار دینار)..
دەستکرا بە قیڕتاوکردنی رێگای دۆڵی سماقووڵی، لەمنزیکانەش دەستدەکرێت بە ڕێگای دۆڵی بالیسان
بەگوژمەی زیاتر لە (8 ملیار دینار) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای دۆڵی سماقووڵی و لەمنزیکانەش دەست دەکرێت بە نۆژەنکردنەوە و قیڕتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسان.
بە گوژمەی (1 ملیار و 300 ملیۆن دینار) وەک قۆناغی یەکەم دەستکرا بە قیڕتاوکردنی
ڕێگا دۆڵی سماقووڵی بە درێژی 10کم، کە ھەمووی ڕێگاکە 22کم و لەپێشتریشدا ئەوەی پێویست بووە بۆی کراوە لەنۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە.
رێگای بالیسانیش لەم نزیکانە دەست بە نۆژەندەکردنەوە و قیڕتاوکردنی دەکرێت بە درێژی 27کم، ئەگەرچی ماوەیەک بوو ئەم پڕۆژەیە ڕاگیرابوو، بەڵام لە ئێستادا جارێکی دیکە دەستی پێکراوەتەوە، پێشتر (3 ملیار و 500 ملیۆن دینار)ی بۆ تەرخانکربووە وەکو قۆناغی یەکەم، بەڵام دواتر دەرخستەی نوێی بۆ کرا و گوژمەکەی کراوە بە (7 ملیار دینار).