لە بنەسڵاوە.. دەستکرا بە جێبەجێکردنی (7) پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریی

لە بنەسڵاوە.. دەستکرا بە جێبەجێکردنی (7) پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریی

لە بنەسڵاوە..
بەگوژمەی نزیکەی (3 ملیار و 500 ملیۆن دینار) دەستکرا بە جێبەجێکردنی (7) پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریی

لە سەنتەری بنەسڵاوە بەگوژمەی نزیکەی (3 ملیار و 500 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر و داهاتی شارەوانیی بنەسڵاوە، دەستکرا بە جێبەجێکردنی (7) پرۆژەی گەورەی خزمەتگوزاریی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقام و دروستكردنی ئاوەڕۆ لە گەڕەك و شوێنە گشتییەكان، پڕۆژەکانیش ئەمانەن:-

1- پڕۆژەی دانانی قالبی کربستون و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لەپێش مزگەوتی برایان بە گوژمەی 80 ملیۆن دینار.

2- پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی سایدی دووەمی شەقامی سەرەکیی ناو بازاڕ، سەنتەری لاوان بە گوژمەی (253 ملیۆن و 667 هەزار و 6 هەزار دینار).

3- پڕۆژەی شەقام و ئاوەڕۆیی لوولەیی لە گەڕەکی گوڵان بە گوژمەی (631 ملیۆن دینار).

4- پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی (930 ملیۆن و 655 هەزار دینار) 930,655000).

5- دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەکی ڕاپەڕین بە گوژمەی (700 ملیۆن دینار).

6- پرۆژەی دروستکردنی قوتابخانەیەک لە گەڕەکی گەڕەسوور بە گوژمەی (100 ملیۆن دینار).

7- پڕۆژەی قیرتاوکردنی شەقام لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە بە گوژمەی (79 ملیۆن دینار).