پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، پیشانگایەکی هاوبەشی شێوەکارى و کارى دەستى ژمارەیەك لە قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشى شێوەکارى کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرى کردەوە.

لە کردنەوەى پیشانگاکەدا کە هەریەک لە د.ئیدریس هەرکی، سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ئارى نانەکەلى، یاریدەدەرى بەرپرسى مەکتەبى ڕێکخستنى هەولێرى پارتى و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، دواى کردنەوەى پیشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە قوتابیان کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.