پارێزگارى هەولێر پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەکانی ئیتیحاد لە لوبنان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی یاوەری كرد

پارێزگارى هەولێر پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەکانی ئیتیحاد لە لوبنان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی یاوەری كرد

پارێزگارى هەولێر پێشوازی لە سەرۆکی کەنیسەکانی ئیتیحاد لە لوبنان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی یاوەری كرد

ئەمڕۆ سێشەممە 2023.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پاریزگا پێشوازی لە سامی داغر، سەرۆکی کەنیسەکانی ئیتیحاد لە لوبنان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی یاوەری کرد، کە پێکهاتبوون لە مەلاز بەیتون، سەرۆکی کەنیسەی ھەولێری نێودەوڵەتی و ماسیۆ نێروەی، نوێنەری ڕێکخراوی سەمێریتان پێرس.

لە دیدارەکەدا کە مەریوان نەقشبەندى، لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر، بەخێرھاتنی میوانانی بۆ هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کرد و ھیوای گەشتێکی سەرکەوتووی بۆ خواستن، دواتر گفتوگۆ لە بارەی برایەتی و ئاشتی کۆمەڵایاتى و خۆشەویستی و پێکەوە ژیانى نێوان پێکھاتەکان و پرۆسەى نزیککرنەوەى باوەڕدارانى ئاین و نەتەوە و چین و توێژەکانى کوردستان کرا و جەخت لە برەودان بە پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمى کوردستان کرایەوە. لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەوەکردەوە کە هەرێمى کوردستان و لەنێویشدا هەولێرى پایتەخت ئەمڕۆ بۆتە مەڵبەند و نموونەى پێکەوە ژیانى ئاینى و نەتەوەیى لە ناوچەکەدا و بۆ هەمیشەش وەک لانەى پێکەوەژیان و لێبوردەیى و ئاشتەوایى بۆ هەموو ئاین و پێکهاتەکان دەمێنێتەوە.

پاشان سەرۆکی کەنیسەکانی ئیتیحاد لە لوبنان و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، سوپاسی پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ ئەو دیدارە و جەختى لەوە کردەوە، خۆشەویستیم بۆ کوردستان و کورد بەگشتیى بێسنوورە و ئێرە بە ماڵى خۆم دەزانم، هیواخوازم هەمیشە کورد بەیەکگرتووى ببینم و کوردستانیش هەمیشە بە جوانى و پاکى و سەقامگیرى و پێشکەوتن و بەها بەرزەکانى مرۆڤایەتى بمێنێتەوە.