پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی شاره‌زا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتى سعودیا كرد
پارێزگاری هه‌ولێر، پێشوازی له شاندێكی شاره‌زا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتى سعودیا كرد
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 2023.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، له دیوانی پارێزگا، پێشوازی له شاندێكی شاره‌زا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتى سعودیا بە سەرۆکایەتى سه‌عد عه‌بدولره‌حمان یه‌مه‌نی کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندى ميوان سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێريان كرد بۆ پێشوازییەکەى و سه‌رسامی خۆشيان بەو پێشکەوتن وبەرەوپێشوەچوونەى هەولێرى پایتەخت بەخۆیەوە بینیوە ده‌ڕبڕی ، پاشان پوختەیەکیان لەبارەى کار و بەرهەمى كۆمپانیاكانیان خستەڕوو كه له بواری كشتوكاڵ و ریسایكلین و پیشه‌سازی گشتیی كار ده‌كه‌ن و دووپاتیان كرده‌وه كه جگه له وڵاتی سعودیا له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌وروپی و ئه‌مریكا كاری وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری هه‌ولێر، خۆشحالی خۆى به دیدارەکە نیشاندا و ئاماژەى بەوەدا كه سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ئاراسته‌ی توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانه له نێوان هه‌ولێر و ریاز، گوتيشى: "ئه‌و بوارانه‌ی کە کۆمپانیاکانى ئێوە كاری تێدا ده‌كات له‌گه‌ل خواستی ئێمه گونجاوه، حکومەتی هه‌رێمی كوردستانیش به‌و ئاراستیه كار ده‌كات كه ته‌نها نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ی دارایی هه‌رێم نه‌بێت، بۆ ئەو مەبەستەش گرنگى بە هەموو کەرتە جیاجیاکان دەدات بەتایبەت کەرتی کشتوکاڵ، چونکە هه‌رێمی كوردستان خاكةكةى به پیتە و خواستى ئێمەش بوژاندنەوەوى ئەو کەرتە و سه‌رخستن و پێشخستنی به‌روبوومى خۆماڵیە، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو پاڵپشتی و هەماهەنگى و هاوکارییەکى خۆمان بۆ پیشکش کردنى هه‌ر ئاسانكاریه‌ك له چوارچێوه‌یی یاسا بەرکارەکانى هەرێمى کوردستان و رێمایه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ کۆمپانیاکانتان و کۆمپانیا بیانییەکان دووپاتدەکەینەوە".