پارێزگارى هەولێر پێشوازیی لە فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنووسی فەڕەنسی فرانسوا گراڤیى لۆڤا کرد
پارێزگارى هەولێر پێشوازیی لە فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنووسی فەڕەنسی فرانسوا گراڤیى لۆڤا کرد
ئەمرۆ سێشەممە 2023.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنووسی فەڕەنسی و دۆستی دێرینی کورد فرانسوا گراڤیى لۆڤا کرد.
لەدیدارەکەدا، پارێزگارى هەولێر، ڕێز و سوپاسگوزاری خۆی ئاڕستەی بەڕێزیانکرد کە وەک رۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر و دۆكیۆمێنتار خزمەتی کورد و گەیاندنی دەنگ و رەنگی کورد بە جیهان کردووە و رۆڵی هەبووە لە تۆمارکردنی مێژووی گەلی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، و هەموو پاڵپشتیی و هاوکارییەکى خۆی بۆ کارەکانى دووپاتکردەوە.
لە بەرامبەردا، فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنووسی فەڕەنسی و دۆستی دێرینی کورد فرانسوا گراڤیى لۆڤا زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پێشوازییەکەى و کتێبێکى خۆى پیشکەش بە پارێزگارى هەولێر کرد، کە پێکهاتبوو لە ئەلبوومى وێنەکانى خەبات و تێکۆشانى کورد بەڕێبەرایەتى بارزانى نەمر.
فۆتۆگرافەر و رۆژنامەنووسی فەڕەنسی فرانسوا گراڤیى لۆڤا، لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو لەگەڵ چەند دەزگایەکی بەناوبانگی تەلەفزیۆنی جیهانى کاریکردووە و ماوەیەک وێنەگری تایبەتی سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا ژەنراڵ دیگۆڵ بووە، لەساڵی 1962 هاتۆتە کوردستان و چاوی بە بارزانی نەمر کەوتووە و لەماوەی مانەوەشی لە کوردستان زیاتر لە هەزار وێنەی تایبەتی بارزانى نەمر و شۆڕشى کوردستان و کەسایەتییە کوردەکان و سرووشتی کوردستانى گرتووە، هەروەها بەڵگەفیلمێکی کورتیشى تۆمار کردووە.