شاندی باڵای شاری ناشفێل سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنی زه‌رد ده‌كه‌ن .
شاندی باڵای شاری ناشفێل سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنی زه‌رد ده‌كه‌ن .
ئەمڕۆ یه‌كشەممە 2023.5.21، شاندی باڵای شاری ناشفێل بەسەرۆکایەی جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفێل و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفێل سه‌ردانی په‌ڕله‌مانی كوردستانیان کرد.
لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل دكتۆره ریواس فایق سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان" شانده‌كه باسیان له ئه‌جیندای سه‌ردانه‌كه‌یان كرد بۆ هه‌ولێرو بیرۆكه‌ی گه‌ڵاله بوونی بۆردی دەستەخوشکی شاری هه‌ولێرو شاری ناشفێلیان روونكرده‌وه.
سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان" وێرای به‌خێر هێنانی شاندی باڵای شاری ناشفێل" ئاماژه‌ی به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مان وهه‌وڵه‌كانی په‌ڕله‌مان بۆ فراوانكردنی سه‌كۆی دیموكراسیه‌ت و ئه‌و یاسا‌و ده‌ستورانه دا كه زاده‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی زوڵم لێكراوی گه‌لی كورد بوون.
دواتر شاندی باڵای شاری ناشفێل سه‌ردانی فراكسیۆنی زه‌ردو سەوزیان له په‌ڕله‌مانی كوردستان كرد‌و به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكراو باسیان له گرنگی ئه‌و ئه‌جیندایه كرد كه بۆی هاتوون و هه‌ردوولاش كۆك بوون كه واژۆ كردنی لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له پرۆسه‌ی به ده‌سته خوشك كردنی هه‌ولێرو ناشفێل هه‌نگاوێكی نه‌وعیه و پێویسته هه‌موو لایه‌ك زۆر به‌جیدی هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی بده‌ن" به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل شارێكی مێژوویی وه‌كو هه‌ولێر" كه ره‌گی له ناخی زه‌وی داكوتاوه‌و شارێكی زیندووی هه‌زاران ساڵه كه ژیان تێدا به‌رده‌وامه.
شاندی شاری ناشفێل خۆشحاڵبوون به‌و دامه‌زاروه دیموكراسیه‌ی به‌رهه‌می خه‌باتی گه‌لێكی مه‌زڵومی زوڵم لێكراو بووه.