بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل" قائیمقامیه‌تی هه‌ولێریان به‌سه‌ركرده‌وه....
بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل" قائیمقامیه‌تی هه‌ولێریان به‌سه‌ركرده‌وه....
ئەمڕۆ دوو شەممە 2023.5.22، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكاو قائمقامی عه‌نكاوه" خه‌بات" شه‌قڵاوه" به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كه‌ورگۆسك" پێشوازی لە شاندی شاری ناشفیل بەسەرۆکایەی جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفیل و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل کرد.
لە دیداره‌كه‌دا" كه له قائیمقایمه‌ت به‌رێوه چوو" نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ند خۆشحاڵی به‌سه‌ردانی شانده‌كه‌ی شاری ناشفێل ده‌ڕبڕی و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كۆمه‌لێك پرسی زیندووی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كرد‌و جه‌خت له‌سه‌ر هه‌یكه‌لی ئیداری قه‌زاو ناحییه‌كانی شاری هه‌ولێرو مێژووی دێرینی هه‌ولێرو شوێنه‌واره مێژوویه‌كان و كلتوور و داب و نه‌ریتی دانیشتوانی ئه‌و شاره كرایه‌وه" هه‌روه‌ها له‌سه‌ر پرسی ئافره‌ت و رۆڵیان له كاروبه‌رنامه‌كانی حكومه‌ت بیر‌و رای ئه‌رێنی ئالوگۆركرا.
ئه‌ندامانی بۆرده‌كه سه‌رسامی و خۆشحاڵیان ده‌ڕبڕی به‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت به خۆیه‌وه‌ی ده‌بینێ و سیمای گۆڕانكاری خێرای شاره‌ستانییه‌تی ئه‌و شاره‌یان به خاڵی وه‌رچه‌رخان ناوزه‌د كرد. له‌م روانگه‌یه‌وه كاركردنی جیدی بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ده‌سته‌خوشك بوونی هه‌ردوو شاری هه‌ولێرو ناشفێل به ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانیان ناساند‌و له كۆتایشدا سوپاسی قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندیان كرد بۆ ئه‌و پێشوازیه گه‌رمه‌ی لێیان كراوه .