بەفەرمى بڕیاردرا ناحییەى قوشتەپە بکرێت بە قەزا
بەفەرمى بڕیاردرا ناحییەى قوشتەپە بکرێت بە قەزا
لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە پێناو زیاتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان و گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانى پتر بە سنوورە جیاوازەکان و باشتر ڕاییکردنى کار و بارە ئیداریی و کارگڕییەکانى هاوڵاتییان لە فەرمانگاکان، دواى ئەوەى بە فەرمى هەردوو ناحییەى پیرمام و عەنکاوە لە 2021.10.4 بوونە قەزا، بڕیاردرا ناحییەى قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر بکرێت بە قەزا و لەم نزیکانەش ڕێکارە ئیدارى و یاساییەکان دەستپێدەکات بۆ تەواوکردنى کاروبارەکان.
ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.5.22