پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی ئەمریکای پارتی کرد
پارێزگاری ھەولێر، پێشوازی لە بەرپرسی لقی ئەمریکای پارتی کرد
ئەمڕۆ دووشەممە 2023.5.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازی لە حیکمەت بامەڕنی، بەرپرسی لقی ئەمریکای پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندێکى یاوەرى کرد.
لە دیدارەکەدا، باس لە بەھێزکردنی پەیوەندیەکانی ئەمریکا و هەرێمى کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر ئەو پێشکەوتن و پەرەسەندنانەی لە هەرێمی کوردستان بەگشتیی و هەولێر پایتەخت بەتایبەتی هاتۆتەئاراوە.