شاندی شاری ناشفیل سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و زانكۆی تیشك كرد..
شاندی شاری ناشفیل سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و زانكۆی تیشك كرد..
ئەمڕۆ دوو شەممە 2023.5.22، شاندی شاری ناشفیل بەسەرۆکایەی جۆن کوپەر، مایەری شاری ناشفیل و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەکە و بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل به یاوه‌ری تارا هه‌مه‌وه‌ندی نوێنه‌ری نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندو دكتۆر نیاز به‌رپرسی نوسینگه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر" به جیا سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و زانكۆی تیشك كرد.
لە هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌یاندا دیداریان له‌گه‌ل سه‌رۆكی زانكۆ و مامۆستایانی زانكۆ سازدا. له‌میانی ئاڵوگۆڕی گفتوگۆیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه" كه زانكۆ ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی و سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی به‌ده‌ستهێنانی مه‌عریفه‌یه، هه‌روه‌ها به‌شێكی گرنگه له كۆمه‌ڵگا" به‌ڵكو زانكۆ له دنیای پێشكه‌وتووی ئه‌مڕۆدا، بزوێنه‌ری سه‌ره‌كییه له ئاڕسته‌كردنی كۆمه‌لگا به‌ره‌و پیشكه‌وتن. ئه‌وه‌ش دووپاتكرایه‌وه كه ئه‌م رۆڵه به‌شێكی گرنگه له ستراتیژی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان...
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه ته‌رخان كرا بۆ نه‌خشه رێگه‌ی پڵانی ئاینده بۆ پرۆسه‌ی به ده‌سته خوشك ناساندنی هه‌ولێر و ناشفێل...
جه‌ختیش له‌سه‌ر پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان كرایه‌وه به‌تایبه‌ت له سێكته‌ره‌كانی په‌روه‌رده‌و زانسته ئەکادیمیەکان لەنێوان هه‌ولێرو ناشفێل کرده‌وه.