پارێزگارى هەولێر: ئه‌سپ هێمای شكۆی گەلان بووه‌و به‌شێك بووه له مێژوو ئه‌فسانه‌ی گەلان…
پارێزگارى هەولێر: ئه‌سپ هێمای شكۆی گەلان بووه‌و به‌شێك بووه له مێژوو ئه‌فسانه‌ی گەلان…
ئەمڕۆ دوو شەممە 2023.5.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به یاوه‌ری شاندی شاری ناشفیل و بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل" سه‌ردانی یانه‌ی ئه‌سپسواری هه‌ولێریان كرد...
له یانه‌كه‌دا شاندی میوان سه‌رسامی خۆیان به ره‌سه‌نایه‌تی ئه‌و ئه‌سپانه نیشاندا‌و تاكیدیان كرده‌وه" كه ئه‌م گرنگی دانه‌ی یانه‌ی ئه‌سپسواری هه‌ولێر له كه‌م وڵاتی جیهان به‌دی ده‌كرێ" له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه پارێزگارى هەولێر، نهێنی په‌یوه‌ست بوون و هاورێیه‌تی و هۆگری تاكی كوردی به ئه‌سپ و ئه‌سپسواری روونكرده‌وه" به‌وه‌ی ئه‌سپ هێمای شكۆی گەلان بووه‌و به‌شێك بووه له مێژوو ئه‌فسانه‌ی گەلانی رۆژهەڵات و ئەسپ بەشێک بووە لە واقیعی خه‌بات و به‌رگری كورد له زێدی بابه و باپیرانی ..
شانده‌كه‌ی خۆشحاڵی خۆیان به‌و دیمه‌نانه ده‌ڕبڕی و به وێستگه‌یه‌كی له‌بیر نه‌كراوی سه‌ردانه‌كه‌یان هه‌ژمار كرد...