سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ڕەزامەندییدا لە سەر خەرجكردنی زیاتر لە (1 ملیار و 500 ملیۆن دینار) بۆ سنووری پارێزگای هەولێر

لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ خزمەتکردنی ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی گشتی لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و فەراھەمکردنی ژینگەی پاک و ڕاگرتنی سیمای جوانی شارەکان، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندییدا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی (1 ملیار و 513 ملیۆن و 800 ھەزار دینار)، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پرۆژەی ھەڵگرتنەوە و کۆکردنەوە و گواستنەوەی خاشاک و پاشماوەکانی شارەوانییەکانی پیرمام، مەلائۆمەر، بەستۆرە، دارەشەکران و زۆنی 12ی سەڵاحەدین.