شاندی شاری ناشفێل: سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریان كرد
شاندی شاری ناشفێل: سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریان كرد
ئەمڕۆ سێ شەممە 2023.5.23، شاندی بۆردی دەستە خوشکی شاری ناشفیل" سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێریان كرد‌و له‌لایه‌ن دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژوور و ئه‌ندامانی ژوور پێشوازی كران...
له دیداره‌كه‌دا بیر‌و را له‌سه‌ر پرسه بازرگانی و كشتوكالی و پیشه‌سازیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا به گشتی و ناشفێل به تایبه‌تی ئاڵوگۆر كرا و جه‌خت له‌سه‌ر سروشتی ئه‌و یاسا په‌یره‌وكراوانه كرایه‌وه كه كاریان پێ ده‌كرێ و كاران له راپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانی رۆژانه" دووپاتیش كرایه‌وه" كه هه‌وڵی جیدی له ئارادایه به‌مه‌به‌ستی به داتا كردنی سه‌رجه‌م خاله ئه‌رێنی و نه‌رێنیه‌كانی كه‌رتی بازرگانی و كشتوكالی و پیشه‌سازی...