شاندی شاری ناشفیل: سەردانی كۆنترین لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی" ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ریان كرد
شاندی شاری ناشفیل: سەردانی كۆنترین لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی" ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ریان كرد
ئەمڕۆ چوار شەممە 2023.5.24، شاندی شاری ناشفیل" بۆرد و سەرۆکی بۆردی دەستەخوشکی شاری ناشفیل سه‌ردانی ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ریان کرد.
شاندی شاری ناشفیل" سه‌رسامی خۆیان به‌و شوێنه مێژووییه ده‌ڕبڕی" چونكه به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی شوێنه‌واری، كه له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه، كه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ له‌و ئه‌شكه‌وته چێشتی لێ ناوە؛ ئه‌مه‌ش زانستی شوێنه‌وارناسی جووڵاندووە و سەری شوێنه‌وارناسانی جیهانی سه‌رسام كردووه.
شانده‌كه زۆر خۆشحاڵبوون به‌و دیمه‌نه دڵرفێنهی سروشتی ناوچه‌كه و به دیمه‌نی سیحرئامێز وه‌سفیان كرد" ئه‌شكه‌وتنی نیانده‌رتاڵ، ده‌كه‌وێته ده‌ڤه‌ری بارزان و به دووری 125 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری پارێزگای هه‌ولێر، به كۆنترین لانكه‌ی مرۆڤایه‌تی داده‌نرێت.
شاندی میوان خۆشحاڵیان بەسەردانەکەیان بۆ ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر دووپاتكرده‌وه و سوپاسی پارێزگاری هەولێریان کرد بۆ ئەو به‌رنامه چڕ‌و پڕه‌ی بۆ شاندی شاری ناشفێلی دیاری كردووه...
جێگەی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، ساڵی پار بەسەرۆکایەتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، شاندێکی باڵای هەولێری پایتەخت سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شاری ناشفیلیان کرد و چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامدا لە بارەی دەستەخوشکی شاری هەولێر و ناشفیل و برەودان بە پەیوەندییەکان..