دوا کات بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت تاوتوێ کرا
دوا کات بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت تاوتوێ کرا
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.7.13، لە دیوانى پارێزگا، بە سەرپەرشتى عەقید خەسرۆ غازى، بەڕێوەبەرى کاروبارى ناوخۆی پارێزگا و بە ئامادەبوونى لایەنە پەیوەندیدارەکان، پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە (6)ى ساڵى 2022ى داماڵینی چەکی جەنگی و ڕێکخستنی چەکی ئاگرین و بڕیارى دهستبهسهرداگرتنی چهكی بێ مۆڵهت و قهدهغهكردنی شوێنهكانی فرۆشتنی چهك و داخستنيان، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لە کۆبوونەوەکە جەخت لەوەکرایەوە، تاکو 2023.7.22 هەر هاوڵاتییەک چەکی هەبێت و چەکەکەى تۆمارنەکرابێت یاخود مۆڵەتى هەڵگرتنى چەکى نەبێت، پێویستە سەردانی یەکێک لە بنکەکانی تۆمارکردنی چەک بکات، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووى لێپێچینەوەى یاسایی دەبێتەوە و چەکەکەشى بەقاچاغ هەژماردەکرێت.