پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندێکى یاوەرى كرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندێکى یاوەرى كرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندێکى یاوەرى كرد

ئەمڕۆ چوارشەمە 2023.6.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى کرد لە د.عەلى رەشید، سەرۆكى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر و شاندێکى یاوەرى کە پێکهاتبوو لە سەرۆکى بەشێک لە فراکسیۆنەکان و ئەندامانى ئەنجومەن.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگى زیاترى نێوان هەردوولا كرا بەمەبەستى خزمەتکردنى زیاترى هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێر، بەتایبەتى ئەو پڕۆژانەى كە پەیوەندى ڕاستەوخۆیان بە ژیانى ڕۆژانەى هاووڵاتیانەوە هەیە وەك ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا و شەقام و خزمەتگوزاریەكانى تر.