لە هەولێر.. کۆمەڵەى هەرەوەزى ئاودێر بۆ پەرەپێدانى کشتوکاڵ لە هەرێمى کوردستان خۆى ڕاگەیاند
لە هەولێر..
کۆمەڵەى هەرەوەزى ئاودێر بۆ پەرەپێدانى کشتوکاڵ لە هەرێمى کوردستان خۆى ڕاگەیاند
ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.14، بە ئامادەبوونى بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھـێنان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسان، لە ڕێورەسمێکدا کۆمەڵەى هەرەوەزى ئاودێر بۆ پەرەپێدانى کشتوکاڵ لە هەرێمى کوردستان کە کۆمەڵەیەکى هەرەوەزى ناحکومى سەربەخۆیە و کاردەکات بۆ پەرەپێدان و پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و بەرزکردنەوەى تواناى جوتیاران ڕاگەیاندرا.
لە ڕێورەسمەکەدا، پارێزگارى هەولێر، لەوتارێکدا وێراى پیرۆزبایی لە دەستەى کارگێرى کۆمەڵەکە، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و وەک پارێزگاى هەولێریش تەواوى پاڵپشتى و هاوکارى بۆ بەرەوپێشبردن و سەرکەوتنى کارەکانیان دووپاتکردەوە.