لە هەولێر ... دووەمین کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

لە هەولێر ... دووەمین کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

لە هەولێر ...
دووەمین کۆنگرەی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدرا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.14، بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەری و پیشییەکانی پارتی و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و ئەندامانی کۆنگرە، سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان، لەژێر دروشمی" نوێ بوونەوە، گۆڕانکاری، خزمەتکردن، بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییە هاوبەشەکان" دوومین کۆنگرەی خۆی بەست.

لە دەستپێکی کۆنگرەکەدا، پارێزگاری هەولێر لە وتارێک، وێڕای بەخێرهێنانی ئەندامانی کۆنگرە بەتایبەتی ئەوانەی لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستانەوە هاتوون، هیوای سەرکەوتنی بۆ کۆنگرەکەیان خواست و ڕۆڵی سەندیکا و کۆمەڵە و ڕێکخراوەکانی لە خزمەتکردنی چین و توێژەکان بەرز نرخاند و ڕایگەیاند: "پێویستە سەندیکاکان تەواوکاری دامەرزراوەکانی حکومەت بن".

جێگەی باسە، بە گوێرەی ئامارە نوێیەکانی سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەریی کوردستان، لە پارێزگای هەولێر 378 پزیشک، لە پارێزگای سلێمانی 1087 پزیشک و لە پارێزگای دهۆکیش 629 پزیشکی ڤێتێرنەری هەن.