دەستکرا بە قۆناغى دووەم و کۆتایی قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکی سیمى خاتووناوە

دەستکرا بە قۆناغى دووەم و کۆتایی قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکی سیمى خاتووناوە

بە گوژمەى (230 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پارێزگا..
دەستکرا بە قۆناغى دووەم و کۆتایی قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکی سیمى خاتووناوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.6.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و بەڕێوەبەری شارەوانی چوار و ژمارەیەکى دیکە لە ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بە مەبەستى لە نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، قۆناغى دووەم و کۆتایی پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکی سیمى خاتووناوەى بەسەرکردەوە، کە بە گوژمەى (230 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پارێزگاى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکە، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕکەکە، دەستخۆشی لە ئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە کرد و دڵنیایی بە هاوڵاتییانى سنوورى پارێزگاى هەولێردا لەگەڵ ئەو بارودۆخە داراییە سەختەى تێیداین، لە چوارچێوەى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەپێى ئیمکانیاتى بەردەست بەردەوام دەبین لە گەیاندنى پڕۆژەکان بۆ سەرجەم شوێن و ناوچە جیاوازەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر بە شێوەیەکى یەکسان و بەبێ جیاوازى.

جێگەى باسە، پارساڵ قۆناغى یەکەمى پڕۆژەى قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە بە گوژمەى (730 ملیۆن دینار) لە سەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دەستى پێکرا و زۆربەى شەقامە ناوخۆییەکانى ئەم گەڕەکە قیڕتاوکران، لە ئێستاشدا جگە لە ئامادەکردنى دەرخستە بۆ ژمارەیەکى زۆرى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزاریى وەک دروستکردنى شەقام و قیڕتاوکردن و کارکردن لە چەندین گەڕەک و شوێنی ترى سنوورى پارێزگاى هەولێر بەردەوامە.