هه‌ولێر: ده‌رباره‌ی پەتای خوێن به‌ربوون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌رێوه چوو…
هه‌ولێر: ده‌رباره‌ی پەتای خوێن به‌ربوون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به به‌شداری سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان به‌رێوه چوو…
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2023، له دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی تایبه‌ت به په‌تای خوێن بەربوون كرد....
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژەی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرد تایبەت بە کاراکردنی لێژنەی نەخۆشییە هاوبەشەکان، هەروەها باسی له‌و ده‌نگۆیانه كرد كه ئه‌گه‌ری په‌تای خوێن به‌ربوونیان له‌پشته‌وه‌یه و جه‌ختی له‌سه‌ر گرتنه به‌ری هه‌موو رێوشوێنێكی ته‌ندورستی و هۆشیاری و رێنماییانە كرد بۆ رێگری كردن له‌و په‌تا ترسناكه‌و پاراستنی ژیانی به‌هاداری هاوڵاتیانی هه‌وڵێر " هه‌روه‌ها باسی لەوه كرد كه ئه‌م جۆره په‌تایه له رێگه‌ی ئاژه‌له‌وه بۆ مرۆڤه‌كان ده‌گوازرێته‌وه، بۆیە پێویستە لێژنەی هاوبەش لە نێوان قایمقامیەت و تەندورستی هەولێرو ڤێنتەرنەری و شارەوانی پێک‌بێت و بە وردی چاودێری دۆخەکە بکەن …
دواتر لە لایەن بەشداربووانی کۆبوونەوەکە سەرنج و تێبینی و پێشنیازی گونجاو خرایە روو…
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ك له هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر و میرزا ئەكرەم یاریدەدەری پارێزگاری هەولێرو نەبەز عه‌ردولحه‌مید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێرو سەرۆكی شارەوانی هەولێرو بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی هەولێرو بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێرو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێرو به‌رێوه‌به‌ری کاروباری ناوخۆی پارێزگا‌و بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەكانی هه‌ولێر و بەڕێوەبەری پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشی و بەڕێوەبەری كوشتارگەی هاوچەرخی هەولێرو بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری هەولێرو بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی هەولێرو بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێرو بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵی هەولێرو بەرپرسی مەیدانی ئاژەڵان و پۆلیسی شارەوانی ئاماده‌بوون…..
ئەو رێنماییانەی خواڕەوە بۆ خۆ پارێزی لە پەتای خوێن بەربوون بە پەسند زانرا …
1- سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕ خانانەدا بێت کە ڕێگە پێدراون و پزیشکی ڤێنتەرنەی سەرپەرشتی دەکات.
2- لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵدا و کەوڵکردن، یان پارچە پارچەکردنی گۆشتەکەیدا پۆشینی جلوبەرگی خۆپارێزی وەك (دەستکێش، جزمە، سەدریەی پلاستیك، ماسکی دەموچاو) پێویستە لەبەربکرێن.
3- نابێت خانەوادە یان خەڵک کۆ ببنەوە لەچواردەوری سەربڕەکە (قەساب) و نابێت هاوکاری بکەن لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچە پارچە کردنی گۆشت.
4- بەبێ دەستکێش مامەڵە کردن لەگەڵ جەستەی ئاژەڵی سەربڕاو مەکە و دوای پۆشینی دەستکێش و کەلوپەلی خۆپارێزی گۆشتەکە پارچە پارچە بکە و پاشان دەستت بەباشی بشۆ.
5- لابردنی پاشماوەی ئاژەڵە سەربڕاوەکان و دانانی کیسی داخراو و فڕێدانی بۆ شوێنی تایبەت.
6- بەکارهێنانی چەقۆ و تەختەی پارچە پارچەکردنی تایبەت بەگۆشت وەشتن و پاکژکردنەوەی تەختە و چەقۆکان دوای بەکارهێنان.
7- پاککردنەوەی ئەو شوێنەی ئاژەڵەکەی لێ سەردەبڕێت و بەتایبەت ئەو شوێنانەی خوێنی لێیە بەماددەی کلۆریین (بلیچ- موعجیزە) ڕونکراوە.
8- باشتر وايە گۆشت دواى سەربڕينى ئاژەل بۆ ماوەى نيو كاتژمێر لە پلەى (٤ - ٨) پلەى سەدى هەڵبگيرێت پاشان بەكاربهێنريت، بەڵام گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەی نیە و سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبون بە نەخۆشی تای خوێن بەربوون .
9- ئەگەر ئاژەڵ گەنە يان مێروى تر‌ى هەبوو باشتر وايە نەيكڕيت يان سەری نەبڕیت بۆ دووربوون لە نەخۆشى تاى خوين بەربوون، ئەم نەخۆشیە لەنێوان ئاژەڵەکان دەگوازرێتەوە، بۆ مرۆڤیش، بەهۆی گەنە و مێروەکانی کە لەسەر ئاژەڵەکان دەژین، بەهۆی خوێن و گۆشتی ئاژەڵەکەوە دەگوازرێتەوە.