هه‌ولێر: کۆبونەوەیه‌كی فراوان سه‌باره‌ت به پلانی ئه‌منی ئامادەکاری رۆژانی جەژن به‌رێوه‌چوو…
هه‌ولێر: کۆبونەوەیه‌كی فراوان سه‌باره‌ت به پلانی ئه‌منی ئامادەکاری رۆژانی جەژن به‌رێوه‌چوو…
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2023، له دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی تایبه‌ت به پلانی ئه‌منی له رۆژانی جه‌ژنی قووربان كرد" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه كرده‌وه" دواتر هاته سه‌ر ئه‌رك و ورده‌كارییه‌كانی هه‌ریه‌كه له تیمه‌كان و دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی دیراسه‌تكراو دارێژرێ و تێیدا تیمه‌كانی زێره‌ڤانی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رگری میللی و ته‌ندورستی و گه‌شت و گوزارو له ئاماده‌باشیدا بن و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانیان به چاكترین شێواز پێشكه‌ش بكه‌ن" تاوه‌كو هه‌ولێر وه‌ك هه‌مێشه شوێنگه‌ی دڵنیاكرده‌وه‌و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان بێت و ئه‌و گه‌شتیارانه‌شی روو له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كه‌ن هه‌ر له بازگه‌كانه‌وه تاوه‌كو ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له رۆژانی جه‌ژن پێشوازی گه‌رمیان لێ بكرێ ....
پارێزگاری هه‌ولێر تاكیدی له‌سه‌ر كاراتر كردنه‌وه‌ی لێژنه‌كانی چاودێری بازار كرده‌وه" به‌جۆرێك كه‌س نه‌توانێ بۆنه‌كانی جه‌ژن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه‌و نرخی كه‌ل و په‌له‌كان له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد بكات" له‌م رووه‌شه‌وه رووی له تیمه‌كانی تایبه‌ت به‌و پرسه كرد‌و داوای لێ‌كردن وه‌ك هه‌میشه مه‌یدانیانه ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرن... له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ته‌واوی پالپشتی خۆی بۆ سه‌رخستنی پلانی جه‌ژن بۆ ئاماده‌بووان خسته روو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماده‌بووان هه‌ریه‌ك له ئاستی كاری خۆیدا تێبینی و پێشنیازی خسته روو" تاكید له‌سه‌ر كاری ده‌سته جه‌معی داموده‌زگاكان كرایه‌وه...
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێرو نەبەز عه‌بدولحمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێرو دلێر محه‌مه‌د بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزارو به‌رێوه‌به‌ری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و زێرەڤانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێرو بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێرو بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی و بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێرو بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەرەوەی شار‌و بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەكان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێرو بەڕێوەبەری بەشی كردە پزیشكییەكان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون .