هه‌ولێر: كۆبوونه‌وه تایبه‌ت به پلانی زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌م ئاوی له وه‌رزی هاویندا …
هه‌ولێر: كۆبوونه‌وه تایبه‌ت به پلانی زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌م ئاوی له وه‌رزی هاویندا …
یه‌كشه‌ممه 18ی حوزه‌یرانی 2023، له دیوانی پارێزگا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به تۆكمه كردنی پلانی زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌ی كه‌م ئاوی له وه‌رزی هاویندا له‌گه‌ل تیمی ئه‌ندازیارانی شاره‌زا سازدا...
پارێزگاری هەولێر دووپاتیكرده‌وه كه ئەمساڵ لەڕووی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ ماڵان كاری زۆر كراوه‌و تیمه‌كان به‌سوپاسه‌وه ماندووبوونێكی زۆریان چه‌شتووه، بۆیه پێویسته هاوڵاتیانیش هه‌ریه‌ك له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و ئاو به‌فێرۆ نه‌درێ" تاوه‌كو له‌و هاوینه گه‌رمه له كێشه‌ی كه‌م ئاوی ده‌ربازیان بێت" چونكه ئه‌م كاره به هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌موو لایه‌ك ده‌كرێ...
پارێزگاری هەولێر دووپاتیكرده‌وه كه پێویسته کارەبای بەردەوام بۆ بیره‌كانی ئاو دابین بكرێ و رێگری له سه‌رپێچییه یاساییه‌كان بكرێ و سزای ئه‌وانه‌ش بدرێ كه له ده‌ره‌وه‌ی رێنماییه‌كان ئاو به‌فیرۆ ده‌ده‌ن ..
شایه‌نی باسه هه‌ریه‌ك له هێمن قادر و مسعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگاری هەولێرو نەبەز عه‌بدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێرو سەرەکی شارەوانی هه‌ولێرو بەڕێوەبەری ئاوی هه‌ولێرو ئه‌ندازیارانی سنووری هه‌ر شه‌ش شاره‌وانی هه‌ولێر ئاماده‌یی كۆبوونه‌وه‌كه بوون...
لەو ماوەی داهاتوودا هەر مالێک لە هەر گەرەکێکی سنوری هەر شەش شارەوانی هەولێر دووچاری گرفتی ئاوی پاک و کێشەی ئاو بووەوە دەتوانێ پەیوەندی بەو ژمارە تایبەتانەی سنوری شارەوانی خۆی بکات تاوەکو بە هانایەوە بچن و گرفتەکەی بۆ چارەسەر بکەن ….
سنوری شارةوانی يةك دارامحمد07515250001
ديار جبار 07515260001
سنووری شارەوانی دوو
ئەندازیار ڕابەر حسين 07515250002
بەشدار مصطفى
07515260002
سنوری شارەوانی سێ
ئەندازیار شوان بکر 07515250003 ڕووپێو احمد عبدڵللە 07505260003
سنوری شارەوانی چار
ئەندازیار بێستون یاسین 07515250004
ڕووپێو وشیار لطیف 07515260004
سنووری شارەوانی پێنج
ئەندازیار عبداللە مجید ٠٧٥١٥٢٥٠٠٠٥
رووپێو سامان
٠٧٥١٥٢٦٠٠٠٥
شارەوانی شەش
مهندس عبدالوهاب 07515250006
مساح ريكان 07515260006