کەورگۆسک: رۆژی جیهانی پەنابەران بەرێوەچوو
کەورگۆسک: رۆژی جیهانی پەنابەران بەرێوەچوو
ئێوارەی سێشەممە رێکەوتی 20-6-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و مو‌سا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی مەراسیمی رۆژی جیهانی پەنابەران لە کەمپی کەورگۆسک بەرێوە چوو،….
لە وتەیەکدا بەو بۆنەیەوە پارێزگاری هەولێر هیوای خواست رۆژێک دابێت هەموو ئاوارەیەک بە زێدی خۆی شاد بێتەوە …
گوتیشی به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی جه‌نگی تایفی له عێراق و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سووریا و عێراق روویان له ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد‌و هەرێمی کوردستانیش باوەشی بۆ کردنەوەو حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو تاقەتی خۆی بۆ حەواندنەوەی ئاوارەکان تەرخان کردووە، بۆیە لێرەدا جێگەی خۆیەتی سوپاسگوزاری تایبەتی رێکخراوی خێرخوازی بارزانی نەمر بکەین کە بە سەخاوەتەوە کۆمەکی ئەو ئاوارانە دەکات و لە کەمپەکاندا رۆڵی پێشەنگانەی خۆیان دەبین،
ئەوەشی خستە روو کە ڕۆژی جیهانی په‌نابه‌ران، ڕۆژی بیركردنه‌وه‌و كاركردنه له‌پێناو ئه‌و خێزان‌و تاكانه‌ی كه شه‌ڕو ماڵوێرانی، سیاسه‌تی خراپ‌و سه‌ركوتكردن‌و هه‌ژاری‌و بێ ده‌ره‌تانی ناچاریكردوون ماڵ‌و زێدی خۆیان به‌جێ بهێڵن‌و ڕوو بكه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوری وڵاتی خۆیان و ئومێدیان ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یە بۆ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی پێشویان.
لەو مەراسیمەدا بەرێوەبەری ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگا‌و ژمارەیەکی دیکە لە نوێنەرانی ڕێکخراوە مرۆییەکان، ئامادەبوون…
شایەنی باسە لە ساڵی 2001 رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان 20ی حوزەیرانی وەک رۆژی جیهانی پەنابەران دیارکردووە.