لە شەقڵاوە.. پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە پڕۆگڕامی پشکنینی ساڵانەی تەندروستی کرد
لە شەقڵاوە..
پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە پڕۆگڕامی پشکنینی ساڵانەی تەندروستی کرد
پێنجشەممە 2023.6.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە یاوەرى ڕزگار ئەنوەر، بەرپرسی لقی24ی سەفینی پارتی و مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگار و قائیمقامی شەقڵاوە و ژمارەیەکی تر لەبەپرسانی حزبی و حکومی ناوچەکە، لە شەقڵاوە بەشداری لە پڕۆگڕامی پشکنینی ساڵانەی تەندروستی بۆ کارمەندانی سنووری قەزای شەقڵاوە کرد، کە بە مەبەستی ئاگایی بەخشی، چاودێری، خۆپارێزی، بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستیی لە ڕێگەی دەست نیشانکردنی نەخۆشییەکان لە قۆناغی سەرەتاییدا، هەروەها بەهێزکردنی سیستەمی سەلامەتى و کەم کردنەوەی خەرجیی حکومەت و هاوڵاتیان و کەلتوورسازیی تەندروستیی، دەستی پێکراوە.
پارێزگارى هەولێر، دوای بەسەرکردنەوەی ڕێکارەکانی چۆنیەتی ئەنجامدانى پشکنینەکان، پاڵپشتى و پشتگیرى خۆى بۆ پڕۆژەکە دووپاتکردەوەو دەستخۆشی لە پزیشک و کارمەندان و سەرپەرشتیاران کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.