22 قوتابى ئازیزی دەزگای خێرخوازی بارزانی کە لەقۆناغى 12ى ئامادەیی کۆنمرەى بەرزیان بە دەستهێناوە خەڵاتکران

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.21، بە ئامادەبوونى ئالان حمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و ژمارەیەکى دیکە لە پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان و بەرپرسانى دیکەی ئیدارى و کەس و کارى قوتابیان، لە ڕێورەسمێکدا (22) قوتابى ئازیزی دەزگای خێرخوازی بارزانی لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کە لە قۆناغى 12ى ئامادەیی کۆنمرەى بەرزیان بەدەستهێناوە ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا و خەڵاتکران.
پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە قوتابیان و کەس و کاریان، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن و ئومیدى خواست لە ساڵانى ئایندەدا نمرەى باشتر بەدەست بهێنن و ببن بەنمونە و ئەستێرەى درەوشاوەى زانستى لە هەرێمى کوردستان.