نوێنەری سەرۆک بارزانی، بەشداری پرسەی د. مەتڕان مار جاک ئیسحاق، کەسایەتیی ناسراوی کلدانی کرد
نوێنەری سەرۆک بارزانی، بەشداری پرسەی د. مەتڕان مار جاک ئیسحاق، کەسایەتیی ناسراوی کلدانی کرد
ئەمڕۆ شەممە 2023.6.24، سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی، بە یاوەری فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و ئاری نانەکەلی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی، بە شداری لە پرسەی د. مەتڕان مار جاک ئیسحاق کەسایەتیی ناسراوی کلدانی و سەرۆکی پێشووی ئەساقیفەی ئیبارشییەی کلدانیی هەولێر کرد و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی کرد و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.