بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر یادی ئاوازدانەرەکەی سروودی ئەی رەقیب کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 24/6/2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د. سالار عوسمان بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و راگەیاندنی (پ.د.ک) و ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزیری ڕۆشنبیری لاوان و فەرهەنگ غەفور بەرێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیرو نوسەروو هونەرمەندان و خانەوادەی شەهید، یادی ئاوازدانەرەکەی سروودی ئەی رەقیب کرایەوە . دەزگای کەلتووری یاد لە یەکەم چالاکی خۆی لە رێوەرەسمێکدا رێزی لە خانەوادەی شیخ حەسێن بەرزنجی کە ئاوازدانەری مارشی ئەی رەقیبە لەڕێوەرەسمەکەدا بە خولەکێک وەستان ڕۆحی شەهیدان شاد کرا دواتر وتاری بنەمالەی شەهید پێشکەش کرا…
هەر لەو رێ و رەسمەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وتەیەکی پێشکەشکردو خۆشحاڵی دەڕبڕی کە ئەمرۆ هەولێر بیرەوەری ئاواز دانەرێکی بلیمەت و هەڵگری بیری نەتەوەیی وەك شێخ حوسێن بەرزنجی خاوەن مارشی سروودی ئەی رەقیب دەکاتەوە، کە خودان خانەوادەیەکی ئاین پەروەرو نیشتیمان پەروەر بوونە، بۆیە بە شایەنی ئەوانی دەزانین کە ئەمرۆ رێزیان لێ بگیرێ و ستایش بکرێن …
پارێزگاری هەولێر دەربارەی کەسایەتی ناوبراو گوتی: لەناو خەڵكدا و پێگەی كۆمەڵایەتیدا كوڕە شێخ زادەبوو، خاوەن تەكیە و تەریقەت بوون. كەسایەتی دیار و ناسراوی كورد بوو …
هەروەها لایەنگری ئاشتی و برایەتی نێوان كورد و نەتەوەکانی تر بوو….
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە سروودی ئەی ڕەقیب سروودێکی بەناوبانگی کوردییە کە بە سروودی نیشتمانیی کوردستان ناسراوە. شێعرەکەی دانراوی شاعیری کورد پارێزەر یونس ڕەئووف ناسراو بە دڵدارە. دڵدار ھۆنراوەکەی لە ساڵی ١٩٣٨دا داناوە. ئەم سروودە بووەتە بەشێک لە چاند و فەرھەنگی نەتەوەی کورد…ئەی ڕەقیب سروودی فەرمیی ھەرێمی کوردستانە و لە پێشتریشدا سروودی کۆماری مەھاباد بووە لەساڵی ١٩٤٦دا