بەهۆی کارنەکردن بەسیستەمی ڕیسایکلین و بەفیڕۆدانی ئاو، ژمارەیەک شوشتنگە داخران
بەهۆی کارنەکردن بەسیستەمی ڕیسایکلین و بەفیڕۆدانی ئاو، ژمارەیەک شوشتنگە داخران
دوابەدوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دیوانی پارێزگای هەولێر و لە چوارچێوەی ڕاسپاردنی فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر بۆ بەردەوامیدان بە هەڵمەتى بڕینی سهرپێچی و زێدهڕۆییهكانی سهرتۆڕی ئاوى پاکى ماڵان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن، بەهۆی کارنەکردن بە سیستەمی ڕیسایکلین و بەفیڕۆدانی ئاوی پاکی ماڵان و بوونە هۆکاری کەمکردنەوەی ئاوی گەرەکەکانی شاری ھەولێر، لە لایەن سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و هەر شەش بەڕێوەبەرایەتییەکانی ژمارەیەک لە شوشتنگەکان داخران.