پارێزگاری هەولێر پێشوازی کردن لە هونەرمەند سابیر عەبدولڕەحمان

پارێزگاری هەولێر پێشوازی کردن لە هونەرمەند سابیر عەبدولڕەحمان

پارێزگاری هەولێر پێشوازی کردن لە هونەرمەند سابیر عەبدولڕەحمان

ئەمرۆ دوو شەممە رێکەوتی 26-6-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازی لە هونەرمەندی دێرین سابیر عەبدولڕەحمان کرد…
لە دیدارەکەدا پارێزگاری هەولێر ستایشی بەرهەمە بەهادارەکانی هونەرمەندی کردو جەختی لەسەر رێبازی تەنزی کۆمەڵایەتی ناوبراو کردەوە کە ناوەرۆکێکی رەسەنی چاکسازی بە خۆیەوە دەگرێ و بەرهەمەکانی سابیر عەبدولڕەحمانی وەكو شاکارێکی هونەری شاری هەولێر هەژمار کرد…
لەبەرامبەردا هونەرمەند سابیر عەبدولڕەحمان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی پارێزگاری هەولێر کردو بوونی پارێزگارێکی خودان جەماوەری و سادەو ساکاری وەك پارێزگاری ئێستا بە چانسی هەولێریەکان لە قەڵم دا…

سابیر عەبدولڕەحمان بە یەكەم هونەرمەندی كورد دادەنرێت كە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ مەنەلۆجی گوتووە بۆ ئەوەی خەڵك لە رێگای ئەم جۆرە كلیپانە لە دیاردە ناشیرینەكانی وشیار بكاتەوە لە هەمان كاتدا چارەسەریش بۆ کێشە و گرفتەكان دەستنیشان بكات، ئەمەش بۆ ئەو كات و ئێستاش شتێكی نایاب بووە لەناو گەلی كورددا….