لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیانکردووە

لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیانکردووە

لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانیانکردووە

رۆژی سێشەممە 2023.6.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پێشوازیکردن لە میوانان و گەشتیاران کە بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز ڕوو لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی گەشت و گوزاری هەولێر و بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەولێر و بەڕێوەبەری ئاسایشی بازگەکان، سەردانی بازگەی شێراوەی کرد.

پارێزگاری هەولێر، دوای ئەوەی سەرجەم ئەو ڕێوشوێن و ڕێکارانی دەستنیشان کراون بۆ پێشوازییکردن لە میوانان و گەشتیاران بەسەرکردەوە، کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوو تاکو ئەمڕۆ زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی شاری هەولێریانکردووە، دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی بەڕێوەبەر و کارمەند و ئەفسەرانی ئاسایشی بازگەکان و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گەشت و گوزارکرد لە بەرانبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، هەروەها تەئکیدی لەوەکردەوە، بەڕێوەبەرایەتى گشتیى گەشت و گوزارى هەولێر و ئاسایشى بازگەکانى هەولێر، بێجگە لە پلان و بەرنامە و ڕێککارەکانی تایبەت بەخۆیان، بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران کە لە بۆنە و یادکان ڕوو لە هەولێری پایتەختى هەرێمى کوردستان دەکەن ئاسانکاریان بۆبکرێت.

گوتیشی: "بازگەکان نیشاندەری سیمای جوانی شارەکەمانە لە میوان دۆستی و خۆشەویستی، بۆیە تا دەتوانن لە پێشوازیکردنی میوانان و گەشتیاران ڕێز لە هەموو ئەو هاوڵاتیی و گەشتیار و خەڵکانە بگرن کە دێنە هەولێری پایتەخت.