پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری کرد

پارێزگاری هەولێر، جەژنی لە خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری کرد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، وەک نەریتی ساڵانەی بە یاوەری یوسف چاوشین قازی بەرێوەبەری گشتی جاودێری گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و شێخ زەیتۆ تاهیر بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێرو عەقید خەسرۆ بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەری قەیرانەکانی پارێزگا و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر، سەردانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری کرد و جەژنی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو کرد و لەڕێورەسمێکدا، دیاری و جەژنانەی بەسەر کوڕان و کچانی خانەکە دابەشکرد.
پاشان پارێزگاری هەولێر دەست خۆشی لە سەرپەرشت و بەڕێوەبەر و مامۆستایانی خانەکە کرد و ڕایگەیاند: "ئەو ئەزیزانە کەس و کاری ئێمەن، وەکو پارێزگای هەولێر لەخزمەتیانداین، ئەرکی سەرشانمانە وەکو حکومەت و پارێزگا لەخزمەتی ئەو خۆشەویستانەدابین".