بە نوێنەرایەتی پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەر، سەردانی ژمارەیەک هونەرمەندی شاری هەولێری کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.28، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە نوێنەرایەتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری هونەری هەولێر بە یاوەریی شاندێک، بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە و هەواڵپرسین، لەماڵەکەی خۆیان سەردانی هەریەک لە هونەرمەندی دێرین و موزیکژەن ووریا ئەحمەد و شاعیری بە ئەزموون غەریب پشدەری و نووسەر و شارەزا لە مێژووی موزیک جەلال خدر و هونەرمەندی شانۆ و درامای کوردی فەیسەڵ محەمەد ساڵح، یان کرد.

لە سەردانەکەیان، وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قوربان و سڵاوی پارێزگاری هەولێر، لەنزیکەوه لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندانیان پرسی و هیوای سەلامەتی و تەندروستیی باشیان بۆ خواستن.