هەولێر: رێنمایی قوربانیکردن
هەولێر: رێنمایی قوربانیکردن
دەربارەی قوربانیکردن بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگە پارێزی لە پێناو سەلامەت بوونی تەندورستی گشتی هاوڵاتیانی شاری هەولێر رێنماییەکیان وەشاندووە کە لەناوەرۆکیدا ئاماژە بەوە دەکات کە لە سونگەی بەرپرسیاریەتی سەر شانمان و پاراستنی ژینگەی شاری هەولێر لە کاتی قوربانی کردن لە رۆژانی جەژنی قوربان و تێکنەدانی سیمای شارەکەمان، بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزار و ژینگەپارێزی،(35) شوێن لە شاری هەولێر تەرخان کردووە، بۆ فرێدانی پاشماوەی ئاژەلی قوربانی، بۆیە داو لە هاووڵاتیان دەکات کە پابەندبن بە فرێدانی پاشماوەی ئاژەڵەکانی قوربانیی لەو شوێنانە و فرێ نەدانی لە شوێنی گشتی و شەقامە سەرەکیەکان، لەکاتی بوونی هەر کێشەیەک لە پرۆسەی خاوێنکردنەوە، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارەی مۆبایلی بەرێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی بە ژمارەی(٠٧٥١١٦٢٤٥٥٠) .
شوێنەکان:
سنووری شارەوانی یەک:
١- کەمپی کۆمپانیای هۆتکلین/ شەقامی ٣٠مەتری، نەقلیاتی کۆن.
٢- ناو بازار / پشت شارەوانی یەک / لەگەل دیواری گۆرستان.
٣- گەرەکی تەیراوە / بەرامبەر ساڵۆن سایە.
٤- شەقامی ٣٠ مەتری / ژێر پردی سەیداوە.
٥-گەڕەکی سێتاقان / پشت فافۆن فرۆشان.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٥٨٢٥٥١ / ٠٧٥١٤٥٤٠٦٥٠)
سنووری شارەوانی دوو:
١- کەمپی کۆمپانیای قەدەر/ شەقامی رەشکین.
٢- گەرەکی ئاری / بەرامبەر مزگەوتی شەهید نجم الدین.
٣-گەڕەکی شۆرش / نزیک مزگەوتی حاجی یونس.
٤-گەڕەکی کانی / نزیک شارەوانی دوو.
٥-گەڕەکی شۆرش / نزیک نادی بروسک.
٦-گەڕەکی نازناز / ناو شوقەی شەهیدان.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٤٩١٤٨٢/٠٧٥١٤٠١٦٦٨٣)
سنووری شارەوانی سێ:
١- کەمپی کۆمپانیای باغی پرگوڵ / شەقامی تەنیشت وەزارەتی پێشمەرگە.
٢- گەرەکی خانزاد / بەرامبەر مزگەوتی کاوانیان.
٣- شەقامی کۆرنیش / پشت گۆرستانی شێخ احمد.
٤- گەڕەکی ڕاپەرین / بەرامبەر سجنی احداس.
٥-گەڕەکی برایەتی / نزیک بگۆڕی نەورۆز.
٦-گەڕەکی سەربەخۆیی / سەروی جووتسایدی لاس.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٤٨٧٠٦٠ / ٠٧٥٠٣٢٩١٣٦٥)
سنووری شارەوانی چوار:
١- کەمپی کۆمپانیای ئەرتووش / گەرەکی کارێزان.
٢- کەمپی کۆمپانیای دازلینگ فیوچەر / گەرەکی کارێزان.
٣- شەقامی کۆرنیش / بەرامبەرشاری زیلان.
٤- شەقامی کۆرنیش / نزیک پردی کۆنی بنەسلاوە.
٥-شەقامی نوێی بنەسڵاوە / پردی نوێی بنەسڵاوە.
٦-گەڕەکی زانایان / نزیک قوتابخانەی پێشرەو.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥١٤٦٦٠٢٠١/٧٥٠٤٣٦٨٧٨٩)
سنووری شارەوانی پێنج:
١- کەمپی کۆمپانیای زوگ/ شەقامی مخمور.
٢- شەقامی کۆنی کەرکوک / رێگای تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێل.
٣- شەقامی کۆنی کەرکوک / نزیک بەنزینخانەی حاجی شێرزاد.
٤- شەقامی کۆنی کەرکوک / شەقامی بەرامبەر مزگەوتی محمد المصطفى.
٥-شەقامی کۆرنیش / پشت بەنزینخانەی سازین.
٦-گەڕەکی ڕۆشنبیری / بەرامبەر گۆرستان.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٠٤٤٦٣٠٢٧/٠٧٥٠٤٤٨٦٠٨٥)
سنووری شارەوانی شەش:
١- گۆڕەپانی تایبەتی مەیدانی ئاژەلان.
٢- گەرەکی کوردستان / نزیک بازاری سیم.
٣- گەرەکی کرێکاران / بەرامبەر قوتابخانەی وەلی دیوانە.
٤- گەرەکی ماردین / نزیک نوسینگەکانی خانووبەرە.
٥- گەرەکی بەهاری نوێ / نزیک قوتابخانەی بێشە.
٦-گەڕەکی نیشتیمان / شەقامی منزرە.
ژمارەی مۆبایل(٠٧٥٠٤٥١٥٤٨٥/٠٧٥٠٤١٨٠٠٠٦)