پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی ئارامی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی ئارامی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی ماڵی ئارامی کرد

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.6.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری یاریدەدەری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر و بەڕێوەبەری لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و بەڕێوەبەری EJCC پارێزگا و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر، سەردانی ماڵی ئارامی بۆ بەساڵاچووان و بێ سەرپەرشتان کرد.

لەسەردانەکەیدا، وێڕای پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز، لە نزیکەوە لەڕەوشی ژیان و تەندروستی و دابینکردنى پێداویستییەکانی بەساڵاچووان و بێ سەرپەرشتانی کۆڵییەوە و دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و چاودێرانی ماڵی ئارام کرد بۆ خزمەتکردن و جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان.