پارێزگاری هەولێر، سەردانی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ و بەرگری شارستانی و نەهێشتنی تاوانی کرد

شەو 2023.6.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی جەژنەپیرۆزە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوون و بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز، بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر و عەمید شوان عارەب، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و عەمید ئارام بورهان، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەولێر و عەقید خەسرۆ غازی، بەرێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا، سەردانی هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ و بەرگری شارستانی و نەهێشتنی تاوانی کرد.

پارێزگاری هەولێر، وێڕای جەژنە پیرۆزە، ستایشی هەوڵ و ماندووبوونی سەرجەم هێزەکانی ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ و بەرگری شارستانی و نەهێشتنی تاوانی كرد و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەر و ئەفسەر و كارمەندانیان كرد لە بەرامبەر جێبەجێكردنی ئەركەكانیان، بە تایبەتی لە ڕۆژانی جەژن.